نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

لڤین:

بڕیارە سبەی یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “ئاژانسی ئانادۆڵ”ی تورکی، بڕیارە سبەی یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و بەجیا لەگەڵ ھەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و چەند لایەنکی دیکەی سیاسیی کۆبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان بکەن.

جێی ئاماژەیە دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لەسەر پۆستی سەرکۆمار و دابەشکردنی پۆستەکان، ناکۆکی کەوتووەتە نێو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکرێت بە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، رەوتی ئەم ناکۆکییە بەرەو ئاساییبوونەوە بچت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button