شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لڤین:

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جگە لە پارێزگای دهۆک لە چوار پارێزگاکەی دیکەی باشووری کوردستان لە سبەینێوە تەپوتۆزی “سووک” دەستپێدەکات. بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، شەوی یەکشەممە کاریگەریی زیاتر دەبێت و دووشەممە خۆڵباڕین چڕدەبێتەوە. 
رۆژی شەممە 21ـی ئایاری 2022، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆش تۆزێکی سووک هەیە، سبەینێش تاوەکو شەو وەکو ئەمڕۆ جێگیردەبێت.”
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە کاریگەریی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان لە شەوی یەکشەممە 22ـی ئایارەوە زیاتر دەردەکەوێت و رۆژی دووشەممە خۆڵبارینی چڕ ناوچەکە دەگرێتەوە.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی، ئاسۆ کەمال گوتی، بە گشتیی کاریگەری خۆڵبارین چەند رۆژێک دەمێنێتەوە، بۆ ئەم شەپۆلەش ئەگەر هەیە تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو کاریگەرییەکانی دیاربن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button