دەزگای لوتکە: لە هەوڵداین بۆ راگرتنی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیاوە

لڤین:

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، لە هەوڵی جددیدان بۆ راگرتنی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیاوەو داواش لە حکومەتی عیراق دەكات ڕێگ بە بەكارهێنانی ئاسمانی هەرێم نەدرێت بۆ دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەران.

دەزگای لوتكە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”بەداخەوە لە هەلومەرجێکدا کە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی بەرۆکی ئەم هەرێمەی گرتوە، پرسی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی جارێکی دیکە قەیران بۆ کۆی پڕۆسەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.”

جەختیشی كردۆتەوە كە “دەزگای لوتکە لە هەوڵی جددی و بەردەوامدا دەبێت بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیاوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ڕێگا مەدەنییەکان دەگرینەبەرو لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، دەست لەناو دەست فشار دروست دەکەین لەسەر نوێنەرایەتیی وڵاتی بەریتانیا لە عیراق و ڕێگەنادەین بەو شێوە ڕونە پێشێلی مافەکانی مرۆڤ بکرێت.”

ئاماژەی بەوەشداوە كە “هاوکات ڕودەکەینە حکومەتی عیراق و بە فەرمی داوا دەکەین ڕێگا نەدرێت ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دیپۆرتی زۆرەملێ بەکاربهێنرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button