زانیارى نوێ لەبارەى دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگانەوە ئاشکرا دەکرێت

لڤین:
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی رایگەیاند، مانگانە بڕی زیاد لە 15 هەزار تەن بەشەخۆراك بەسەر زیاد لە دوو ملیۆن هاووڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەورەبەریاندا دابەشدەكەین و ناهێڵین هیچ بڕە خۆراكێك لەماوەی زیاتر لە مانگیكدا بمێنیتەوە.
شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو بەشە خۆراكەی كە مانگانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بەدەستمان دەگات بە گوێرەی خشتیەكی دیاریكراو ڕۆژانە بەسەر بریكارەكانی خۆرام لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دابەشی دەكەین، بۆ ئەو مەبەستەش مانگانە بڕی زیاد لە 15 هەزار تەن خۆراكمان بەدەست دەگات و دابەشی دەكەین بەبێ ئەوەی لەناو كۆگانماندا ئەو خۆراكانە بهێڵینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە بەشەخۆراكی دوو ملیۆن و 49 هەزار هاووڵاتی دابەشدەكەین، ئەوەش پێویستی بە كات و بەرنامە هەیە بۆئەوەی بەشێوەیەكی ڕێك و پێك بگات بەدەستی بریكارەكانی خۆراك، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ئەو ماوەیەی بۆمان دیاركیاروە ناهێڵین لەماوەی كەمتر لەمانگێك ئەو خۆراكانە لە كۆگاندا بمێننەوە چونكە ڕۆژانە خۆراكی نوێ دەگات بەدەستمان وئێمەش لە دابەشكردنی خۆراك بەردەوام دەبین.
بەڕیوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی وتیشى، لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە پێش پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستانەوەیەن، بۆیە هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە ئەوانەی خۆیان بەدڵسۆزی ئەم شارە دەزانن بێن لە نزیكەوە سەردانمان بكەن هەر تێبینی و كەموكرتییەكیان لەكارەكانمادا بەدیكرد ئێمە بەدڵێكی فراوانەوە لێیان وەردەگرین دڵنیاشیان دەكەینەوە كە هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە بۆ گەیشتنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەدەستی بریكارەكانی خۆراك.