دادگاى ئیتاڵیا له‌باره‌ى مه‌لا کرێکار بڕیاریدا

لڤین:
خالید ره‌نجده‌ر، براى مه‌لا کرێکار ئاشکراى ده‌کات که دادگاى باڵاى ئیتاڵیا بڕیاریداوه که سزاکه‌ى مامۆستا کرێکار وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه، واتا 12 ساڵ حکوم له زیندان به‌سه‌ر ببات، به‌ڵام دادگا 90 ڕۆژى به‌ده‌سته‌وه‌یه که ئه‌و بڕیاره به‌نوسین بدات به‌پارێزه‌ره ئیتاڵییه‌که و ئه‌ویش شکاتى له‌سه‌ر بکاته‌وه.
خالید ره‌نجده‌ر، براى نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د ناسراو به مه‌لا کرێکار نوسویه‌تى:”دوێنێ چوارشه‌ممه دادگاى باڵاى ئیتاڵیا بڕیاریدا حوکمه‌که‌ى مامۆستا کرێکار وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه، واتا 12 ساڵ حوکم، دادگا ئه‌م بڕیاره‌ى به‌زاره‌کى به‌پارێزه‌ره‌که‌ى وتوه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، ئێستا دادگا 90 ڕۆژى به‌ده‌سته‌وه‌یه که ئه‌و بڕیاره به‌نوسین بدات به‌پارێزه‌ره ئیتاڵییه‌که و ئه‌ویش شکاتى له‌سه‌ر بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى نوێ هه‌یه پێشکه‌شى بکات، دواى ئه‌وه دادگا جارێکی‌تر دانیشتنى بۆ ده‌کاته‌وه.