كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پیشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە كە سبەی لەهەندێك جێگای پارێزگای هەولێر تاوەباران دەبێت و تۆزێكی سوك بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارە لەناوچەكانی باشوری پارێزگا ئەگەری تۆزێكی سوك هەیە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، لەپارێزگای هەولێر ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە وە لەكاتەكانی ئێوارە لەناوچەكانی باشوری پارێزگا ئەگەری تۆزێكی سوك هەیە”.
هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆك، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بۆ سبەیش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە”.
سەبارەت بە كەشوهەوای پارێزگای هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدراوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوكات لە پارێزگای كەركوكیش ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەكاتەكانی ئێوارە ئەگەری بەرزبونەوەی خۆڵێكی سوك هەیە.