هەوڵی تیرۆركردنی زەكی چەلەبی تیرۆرستیە

لڤین:

زانیاری نوێ لەبارەی روداوی تەقەكردن لەخاوەنی رێستۆرانتەكەی دەنیز لەسلێمانی ئاشكرا دەكرێت و ئەندامێكی هەدەپە داوا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات هەڵوێستی جدی هەبێت و بێتە دەنگ.

موسلیم قاپڵان ئەندامی هەدەپە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم نەخۆشخانەی شار، “زۆر بەداخەوە ئەمكاتەی قسە لەگەڵ ئێوە دەكەم، كادیرێكی دیكەمان كە ئەندامی هەدەپەیە لەشاری دهۆك تەقەی لێكراوەو بەداخەوە تیرۆركراوە”.

قاپڵان راشیگەیاند:”وەك خەڵكی باكورو هەدەپە لەسلێمانی دەژین، ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووش یەكەمجار نییەو ئەمە بووە سێیەمین ڕوداوی هێرشكردنەسەر ئێمە لەسلێمانی، هەموو ئەو هێرشانەی ڕویانداوە تیرۆریستین، بۆیە داوا لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین لەسەر ئەو ڕووداوانە هەڵوێستی جدی هەبێت‌و بێتەدەنگ”.

ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە ئەگەر یەكێتی ڕێگریی لەهێرشكردنەسەریان نەكات، “ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێمە مافی بەرگری لەخۆمان پەیڕەو دەكەین‌و وەڵامی هەر دەستدرێژیەك دەدەینەوە كە بكرێتە سەرمان”، بەڵام سەرەتا داوا لەیەكێتی دەكەن میوانەكانی خۆی لەسلێمانی بپارێزێت.

كاتژمێر 11ی دوێنێ شەو لەشاری سلێمانی هێرشكرایەسەر محەمەد چەلەبی كە خاوەنی رێستۆرانتی دەنیز لە شەقامی سەرەكی بەختیاری لەسلێمانی و خەڵكی باكوری كوردستانەو بەوتەی قاپڵان ئەندامی هەدەپەشەو سێ فیشەكی بەركەوتووە، وەكو ئەندامەكەی هەدەپە ئاشكرایكرد “تائێستا محەمەد چەلەبی دووجار نەشتەگەریی بۆكراوەو بێهۆشە، بۆیە لەبەرامبەر هەموو ئەوانەشی ڕوودەدەن ئێمە توركیا تۆمەتبار دەكەین‌و ڕایدەگەیەنین دەستی توركیای لەپشتەوەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button