٨٢ ملیار دینار لە داهاتی نەوت نێردرا بۆ سلێمانی

لڤین:

له‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، بڕێك پاره‌ بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ سلێمانی ته‌رخانكرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ” میدیای گۆڕان”  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕی ٨٢ ملیاردینار لەداهاتی نەوت خرایە سەرحسابی بانکی هەرێم لەسلێمانی بۆ موچەی مانگی نیسان تا٢٨ مانگ هەموو وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧\٥  به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وەزیرانی ناوخۆو دارایی و ئابووری و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین كرا.

کۆبوونەوەكه‌ تایبەت بوو بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە وگرفتە داراییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وەزارەتی دارایی وئابووری راسپێردرا بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ خەرجی مووچە لە پێش هەر خەرجیەکی دیکە و دابینکردنی پارەی پێویست بۆ تەواو کردنی بوودجەی پێویستی ئەم مانگە.

لە هەمانکاتدا لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە هەردوو وەزارەتی دارایی وئابووری و ناوخۆ بە هەماهەنگيی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین وسەرجەم دامەزراوە دارایی وبانکییەکان بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەکان سەبارەت بە داهاتە گشتیەکان وگەیشتن بە ڕاست ودروستی ئەو قسانەی لەمبارەیەوە دەکرێن.

به‌ دابینكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ موچەی هیچ وەزارەتێک دواناکەوێت و تا 28 مانگ سەرجەم وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button