فوئاد حسێن بۆ دووم جار لە مانگەدا گەیشتە تاران

لڤین: فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ دووم جار لە مانگەدا سەردانی تارانی کرد، میدیای فەرمی ئێرانیش دەڵێت: سەردانەکە یەک ڕۆژییە و دۆخی ناوچەکە و پاڵپشتی لە پاراستنی باڵانس و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزیی و پشێوی تەوەری گفتوگۆکان دەبێت لەگەڵ بەرپسنی ئەو وڵاتەدا.
وهزارهتی دهرهوهی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ فوئاد حسێن بە سەرۆکایەتی شاندێک گهیشته تارانی پایتهختی ئێران، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە تایبەت بە تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەکە و دورخستنهوهی هەڵکشانی ئاڵۆزییهكان.
لە راگەیاندراوەکەدا ئهوهشخراوهتهڕوو، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران و پێشهاتەکانی ناوچە دەکات.
هەر سەبارەت بەو سەردانە ئاژانسی میهری ئێران بڵاویکردەوە فواد حسێن سەردانەکەی یەک ڕۆژ دەخایەنێت و جگە لە پەیوەندی نێوان بەغدا و تاران، دۆخی ناوچەکە و پاڵپشتی لە ڕێگاکانی بەدی هاتنی باڵانس و دووری لە ئاڵۆزیی و پشێووی تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆ کانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.
سێ هەفتە لەمەو بەریش فوئاد حسێن، سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوەوە و لە دوو رۆژی رابردوشدا سەردانی ریازی پایتەختی سعودیەشی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەشدا کۆبوەوە.