کەشناسی ھەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

لڤین:

کەشناسی ھەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی عێراقیش دەڵێت کاریگەریییەکەی لەسەر ھەرێم کەمتر دەبێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کاریگەری ئەو خۆڵبارینەکە لەسەر زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراقیش، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ سوریا و ئوردنی گرتووەتەوە و ڕۆژی دووشەممەش ڕوو لە ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکات.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ڕۆژئاوای عێراق کاریگەری خۆڵبارینەکە بەھێز دەبێت و لە ڕۆژھەڵاتی عێراقیش کەمتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر سلێمانی و دھۆک کەم و لە ھەولێر و کەرکوک مامناوەند دەبێت.

 


بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button