هۆشیار زێباری هێرش دەکاتە سەر دادگای فیدراڵی

لڤین:

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی جارێکی تر هێرش دەکاتە سەر دادگای فیدراڵی و بە نا دەستوری بە سیاسی کراوی ناوزەد دەکات.

ئەمشەو یەک شەممە ١٥ ی ئایار لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، دەڵێت” جارێکی تر دادگای فیدراڵی کە خۆی گومان لەسەر دەستوریەتی هەیە خۆی داناوە بە حاکم و وەسی بەسەر پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەوەو بەشێوەیەک هەڵسوکەوت دەکات وەک راسپاردەکار بەسەر هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانانەوە کە هەر خۆی پسوڵەی لێبوردن بدات بە دوو دەسەڵاتە.

هۆشیار زێباری، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکرێت و رێگاکە راستبکرێتەوەو رێگا لە دادگایەکی سیاسکراو بگیرێت، هیچ دەسەڵاتێک نییە لەسەرو دادگاوە، یاسا نەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button