ناوی ئهندامانی مهكتهبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاوکرایەوە

لڤین:
کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئهنجامدرا .
ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٥ی ئایاری 2022 له گوندی گوڵهخانهی دهڤهری شارهزوور کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایهتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئهنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی دەنگدان بە شێوەیەکی دیموکراسی و بە نهێنی دەستی پێکرد بۆ هەڵبژاردنی سیانزە کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
هەر یەک لە ئەحمەد محەمەد نوری، تانیا تاهیر جەلال، ڕزگار غەفور ڕەحیم، ڕەفعەت محەمەد ئەحمەد، ڕێبین محەمەد مەحمود، سادق محێدین جەباری، سەلاح عەلی حەمە ساڵح، فاتیح ڕەئوف ئەحمەد، فارس ڕەحمان حاجی، مەلا لوقمان لەتیف، محەمەد عەلی دۆڵاشی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ههڵبژردران.