یەكێتیی مامۆستایان داوای دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان دەكات

لڤین:

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای پلەبەرزكردنەوەو دابەشكردنی زەویی بەسەر مامۆستایان‌و دەركردنی یاسایەكی نوێی خانەنشینی دەكات.

لەشەستەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا باسی لەوە كردووە، مامۆستایان رووبەرووی چەندین كێشەو ئاڵنگاری بوونەتەوەو بەپێویستیشی دەزانێت، پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستپێبكاتەوەو ئەو ماوەیەش كە وەستاوە، بۆیان هەژمار بكرێت.

یەكێتیی مامۆستایان داوایكردووە، موچەی مامۆستایان بەپیێ دواكەوتن هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا بدرێت، ئەو موچانەش كە پاشەكەوتكراون یان بڕدراون بخرێنە سەر حسابی مامۆستایان.

لەڕاگەیەنراوەكەدا داوا لەحكومەتی هەرێم كراوە دەستبەدابەشكردنەوەی زەویی نیشتەجێبون بكرێتەوە بۆ مامۆستایان بەو پێیەی لەسەدا 60ی مامۆستایانی هەرێم سودمەندنەبون لەهیچ جۆرە زەوییەك.

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، وێڕای ئەوەی داوای چارەسەری بەپەلەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكات، هاوكات داوای دەركردنی یاسایەكی نوێی خانەنشینیی تازەو یەكگرتو دەكات، هاوشێوەی یاسای خانەنشینیی حكومەتی ناوەندی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button