لە سنوری هەولێر چوار کەس کوژران

لڤین:

لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری شارۆچکەی رزگاری لە قەزای خەبات، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چوار هاونیشتمانی کوژران.
رۆژی هەینی 13ی ئایاری 2022، کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە  رووداوی راگەیاند، رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە و بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو خێزانەوە بووە.
قایمقامی خەبات وتیشی: “هێزە ئەمنییەکان ئێستا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.
هەروەها کەسێکی نزیک لەو ماڵباتەی کەسەکانیان لێکوژراوە : “کوژراوەکان دوو کوڕ و باوکیان و برازایەکی باوکەکەیە”.
بەپێی ئەو زانیارییانەیەکان، رووداوەکە لەسەر “کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە کە کێشەیان لەسەر زەویوزاریش هەبووە، لە رابردووشدا سوڵحیان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دیسانەوە بووەتەوە کێشەیان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button