لە چەمچەماڵ کەسێک کوژرا

لڤین:
قایمقامیەتى چەمچەماڵ رایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 1:30 لە بانی مەقان بەهۆی گولەی وێڵەوە هاوڵاتیەک بەناوی (جومعە عەلی عومەر) لەدایکبووی 1979 کوژرا.
بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەتی چەمچەماڵ، “دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکانی چەمچەماڵ بەفەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تەقەکەرەکە دەستگیر بکرێت.
قایمقامیەتى چەمچەماڵ دڵنیایی دەداتە بە هاوڵاتیانی سنورەکە کە هێزە ئەمنیەکان ناهێڵن هیچ تۆمەتبارێک بەئازادی بمێنێتەوە و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.