ڕووسیا هۆشداری دەداتە ڕۆژئاوا

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، یەکێک لە هاوپەیمانە نزیکەکانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن هۆشداریدایە ڕۆژئاوا و وتی زیادبوونی پشتیوانییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە بووەتە هۆی دروستبوونی ململانێیەک لەنێوان ڕووسیا و هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

سەرۆکی پێشووی ڕووسیا دمیتری مێدڤیدیڤ کە لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیایە وتی ئەو جۆرە ململانێیە لەگەڵ ناتۆدا هەمیشە مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی چەکی ناوەکی هەبووە.

داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان هاوڵاتی ئۆکرانی، شار و شارۆچکەکانی ئۆکرانیای خاپوور کردووە و ترس و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هەڵگیرسانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مەترسیداری نێوان ڕووسیا و ئەمەریکای زیاتر کردووە.

مێدڤیدیڤ وتی ” وڵاتانی ناتۆ چەک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا، مەشق دەکەن بە هێزەکانی ئۆکرانیا و فێری بەکارهێنانی کەلوپەلە سەربازییەکانی ڕۆژئاوایان دەکەن، بەکرێگیراو دەنێرن و مەشقی سەربازیی لە نزیک سنوورەکانمان ئەنجام دەدەن و مەترسیی هەڵگیرسانی ململانێیەکی ڕاستەوخۆ و کراوەی نێوان ناتۆ و ڕووسیا زیاد دەکەن.”

وتی ” ئەو جۆرە ململانێیە هەمیشە مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی ناوەکی بەرفراوانی هەبووە. ئەوە سیناریۆیەکی کارەسات دەبێت بۆ هەمووان.”

پوتن دەڵێت ” ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتییەکەی ” لە ئۆکرانیا پێویستە چونکە ئەمەریکا ئۆکرانیای بەکارهێناوە بۆ هەڕەشەکردن لە ڕووسیا و مۆسکۆ ناچار بووە بەرگری لەو هاوڵاتیانەی ئۆکرانیا بکات کە بە زمانی ڕووسی قسە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button