مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
مهكتهبی راگهیاندنی یهكێتی رایگهیاند، نوسینگەی راگەیاندن و تیمەکەی سەرۆکی حکومەتی ههرێم ململانێ سیاسیەکان و سزادانی سلێمانیان گواستەوەتهوه بۆ شەڕی میدكانی یهكێتی.
دەقی ڕوونکردنەوەکە
ئەمڕۆ ١١-٥-٢٠٢٢ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی بەست، بەڵام نوسینگەی راگەیاندن و تیمەکەی سەرۆکی حکومەت ململانێ سیاسیەکان و سزادانی سلێمانیان گواستەوە بۆ شەڕی مایکەکان و کەناڵەکانی کوردسات، گەلی کوردستان و راگەیاندنەکانی تری یەکێتی ، هەروەک ئەو کەناڵانەشیان بایکۆتکرد کە پەخشی سەرەکیان لە سنووری سلێمانییە، ئەو رەفتارە جگە لەوەی پێچەوانەی نەریتی دروستی نیشتمانیی حکومڕانی و بەرێوەبردنە، هاوکات پێچەوانەی یاسای کاری رۆژنامەنووسیشە کە ئاستەنگی لەبەردەم کاری رووماڵ و مافی بەدەستهێنانی زانیاری ڕەتدەکاتەوە دروست پێشینەیەکی خراپیشە بە ئاراستەی بەرتەسککردنەوەی زیاتری ئازادی کاری راگەیاندن .
هیوادارین چالاکییە میدیاییەکان و بەڕێوەبردنی کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکانیش بە دەردی حکومرانی نەچێ و فەرھەنگی ناپەسەندی سزادانی سلێمانی نەگوازنەوە بۆ ناو میدیاش.