هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

دوای کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی سەدر و هاوپەیمانیی سەروەری کە هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان پێکدەهێنن، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، “هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.”
لە راگەیێندراوەکەی هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتماندا هاتووە، “لەسەر ئەوە كۆك بوون كە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، رۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت.”
دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
وتعاونوا علی البر والتقوی ولا تعاونوا علی الاثم والعدوان
هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی هەیە. هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی لەسەر ئەوە كۆك بوو كە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، رۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لە هەمان كاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.
هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی
9ی ئایاری 2022
هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button