شاسوار عەبدولواحید:داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکەین، سەرۆک وەزیران هەڵبژێرن

لڤین:

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ئەگەری بەردەوامی پەکخستنی کاری پەرلەماندا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵاکەمان بۆ راگرتنی موچەی ئەو پەرلەمانتارانە دەبێت کە بوونەتە هۆی پەکخستنی کاری پەرلەمان و بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەن، بەو پێیەی پێچەوانەی سوێندە یاساییەکەیانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەکخستنی پەرلەمان دەبێتە هۆی دواخستنی ئیش و کاری دەوڵەت و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان.

داواشی لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کرد، سەرۆک وەزیران هەڵبژێرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button