محهمهد حاجی مهحمود: وەزیری نەوتی عێراق بە زبانێکی زبر هەڕەشە لە کوردستان ئەکات

لڤین:
محهمهد حاجی مهحمود وهڵامی وهزیری نهوتی عێراق دهداتهوه هێما بۆ ئهوه دهكات “من بەم وەزیرە ئەڵێم زۆر دڵنەرم و میهرەبانی نواندوەو خێری بە کورد کردووە، لە ڕاستیدا ئەو جۆرە قسەو هەڵسوکەوتەی عێراق، ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق مان بیر ئەخاتەوە، بە تایبەتی ڕژێمی سەدام حسێن و حزبی بەعس، بەڵام لە ڕژێمێکی لاواز ڕەنگە ئەم وەزیرە لە ژورەکەی خۆشیدا نەتوانێ بڕیارەکانی جێبەجێ بکات.
ئەم وەزیرە بە زبانێکی زبر هەڕەشە لە کوردستان ئەکات لە کاتێکدا عێراق و سەروەریەکانی لە ژێر پۆستاڵ و موشەک و ڕەحمی موخابەراتی وڵاتاندایە، تەنانەت حزب و کەسایەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان گێچەڵیان پێ ئەکرێت، ئەویش ئەیەوێ لەسەر کورد جارێکی کەش خۆیان تاقیبکەنەوە و دوای ئەو قسانەش هەندێک دەنگی ناساز بە ناوی ڕۆژنامەنوسەوە ئاو بە ئاشی دوژمندا ئەکەن وەک تابووری پێنج باسی گەڕانەوە بۆ عێراق و هەموو شتەکان بگەڕێتەوە بۆ عێراق”.
دهقی وهڵامی محهمهد حاجی مهحمود بۆ وهزیری نهوتی عێراق:
سەبارەت بە لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێم .
ڕۆژی شەممە 7-5-2022 ئیحسان عەبدولجەبار ناوێک گوایە وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەی کۆمەڵێک قسەی کرد، زۆری لە وڕاوە ئەچوو ئەم وەزیر و گزیرانە قورمش ئەکرێن کە چی بکەن و چی بڵێن؟ ئەویش قسەکانی کۆنی دادگا عەرەبیەکەی بەغدادی جویەوەو گوایە 75 ڕۆژ نەرمی نواندوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێم وەڵامی ئیجابی نەبووە، بۆیە ئەویش بڕیاری داوە بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ بکات.
من بەم وەزیرە ئەڵێم زۆر دڵنەرم و میهرەبانی نواندوەو خێری بە کورد کردووە، لە ڕاستیدا ئەو جۆرە قسەو هەڵسوکەوتەی عێراق، ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق مان بیر ئەخاتەوە، بە تایبەتی ڕژێمی سەدام حسێن و حزبی بەعس، بەڵام لە ڕژێمێکی لاواز ڕەنگە ئەم وەزیرە لە ژورەکەی خۆشیدا نەتوانێ بڕیارەکانی جێبەجێ بکات.
ئەم وەزیرە بە زبانێکی زبر هەڕەشە لە کوردستان ئەکات لە کاتێکدا عێراق و سەروەریەکانی لە ژێر پۆستاڵ و موشەک و ڕەحمی موخابەراتی وڵاتاندایە، تەنانەت حزب و کەسایەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان گێچەڵیان پێ ئەکرێت، ئەویش ئەیەوێ لەسەر کورد جارێکی کەش خۆیان تاقیبکەنەوە و دوای ئەو قسانەش هەندێک دەنگی ناساز بە ناوی ڕۆژنامەنوسەوە ئاو بە ئاشی دوژمندا ئەکەن وەک تابووری پێنج باسی گەڕانەوە بۆ عێراق و هەموو شتەکان بگەڕێتەوە بۆ عێراق، ئەو گێلە پیاوانە هەمیشە چاویان لە ئێسقانە بە چ حەقێک ئەو قسە حەلەق و مەلەقانە ئەکەن، ئەوانە ڕەنگە بە هەوێ کورد بن بۆیە نە دادگا دادگایە و نە بڕیاریش جێبەجێ ئەکرێت، چونکە کورد ناگەڕێتەوە چوارچێوەی سفر، کورد ئەبێت هەنگاوی تر بنێت بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای کورد و کوردستان.
بۆیە کورد ئەبێت لەسەر نەوت و غازی هەرێم بەردەوام بێت، نابێت پاشەکشە بکات وە ئەبێت جوابی توندی هەر کەس و لایەنێک بداتەوە کە ئەو مەسەلەیە باس ئەکەن و قابیلی قسە لەسەرکردن نییە و نابێت، چونکە دەستوری عێراق مافی بە کورد داوەو دادگا و هەر کەسێکی کە ناتوانێ هیچ بڕیارێکی لەو بابەتە بدات، بۆیە حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم و پەلەمان و قضا ئەبێت هەڵوێست ڕوون و ئاشکرایان هەبێت لە سەر ئەو جموجۆڵەی بەغداد لەسەر کوردستان هەیە.
بەغداد بۆ ئەنجومەنی فیدڕاڵی یا پارێزگاکان دانامەزرێنێ بۆ ئەو هەموو تاوانە کە دژی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان ئەکەن ڕاگرن، بۆیە کورد و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرگری لە قەوارەی سیاسی هەرێم بکەن، چونکە قسەکانی ئەو وەزیرە هەڕەشەی شەڕ بۆ سەر کوردستان ئەکات، با ئەوانیش خۆیان تاقیبکەنەوە وەک حکومەتەکانی پێش خۆیان دڵنیام چارەنووسیان لەوان باشتر نابێت.
ئەوانەی ئێستا حاکمن لە بەغداد لەبیریان چووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان و هێزی پێشەرگە عێراقیان ڕوخاند نەک ئەوانەی ئێستا حاکمن لە بەغداد، زۆریان سەربازی فیرار بوون لە دەرەوەی وڵات و بە ڕادیۆ هەواڵی کوردستان و عێراقیان پێ ئەگەیشت، بۆیە ئێمە هەموو ئەوانە ڕەد ئەکەینەوە و هەر لایەنێک و لایەنی پەیوەندیدار بۆی نییە سازش لەسەر مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان بکات، هەر هەنگاوێک خیانەتە لە مێژوو لە کورد و قەوارەی سیاسی ئێستا و داهاتوو.
محەمە حاجی مەحمود
8-5-2022
گوڵەخانە
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21