کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت

لڤین:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکاندا پاشان لە کاتەکانی ئێوارە کەش جێگیر دەبێتەوە هاوکات کەشی سبەینێی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاید اهاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی هەرێم لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران و بروسکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکاندا لە کاتەکانی ئێوارەوە کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button