مەسرور بارزانی گۆڕانکاری لە ئاسایشی گشتی هەولێردا دەکات

لڤین: وەک ئامادەکاریەک بۆ کۆنگرەی ١٤ی پارتی گۆڕانکاری لە پۆستە ئەمنیەکانی سنوری هەولێر دەستی پێکردووە و لە ئێستادا گۆڕانکاری لە ئاسایشدا دەکرێت.

وەک ئامادەکاریەک بۆ کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکرتی کوردستان کە بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت رکابەری نێوان هەردوو باڵە بەهێزەکەی پارتی چڕ دەبێتەوە و باڵی هەڵۆکان (مەسرور بارزانی) دەستیکردووە بە گۆڕانکاری لە پۆستەگرنگەکانی ئاسایش.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی تایبەتی ئاسایشی پارتی بۆ (لڤین) ماوەی دوو رەۆژە دەستکراوە بە لابردنی ئەو بەرپرسانەی کە گومان دەکرێت پەیوەندیان بە نێچیرڤان بارزانییەوە هەبێت.

سەرچاوەکەی لڤین وتیشی هەو گۆڕانکاریانە لەم دوو رۆژەدا لە ئاسایشی گشتی هەولێرەوە دەستی پێکردووە بەڵام سەرجەم ناوەندە ئەمنیەکانی شارەکە دەگرێتەوە و ئامانجیش لێی دابڕانی باڵی سەرۆکی هەرێمە لە زانیاریە ئەمنی و تایبەتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button