فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکان رێنمایی پێویست بدەنە گەشتیاران دەربارەی ئەو وڵاتانەی گەشتی بۆ دەکەن، بە پێچەوانەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نییە لە ھەر گیروگرفتێکی تایبەت بەو پرسە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە رایگەیاندووە، پرۆتۆکۆڵی تەندروستی بە تایبەت مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاران لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بـــۆیــە پێویستـە گەشتیاران پێش ئەنجامدانی گەشتەکەیان و لە کـاتـی کڕینی بلیت زانیاری پێویست وەربگرن.

لە روونکردنەوەکەی فڕۆکەخانەکەدا هاتووە، ھێڵە ئاسمانیەکان و کۆمپانیا و نوسینگەکانی فڕۆکەوانی بەرپرسیارن بە پێدانی زانیاری دروست و پێویستی پێشوەختە بە گەشتیاران، بە پێچەوانەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نییە لە ھەر گیرو گرفتێکی تایبەت بەو پرسە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button