بۆ جاری دووەم لەم مانگەدا فوئاد حسێن سەردانی ئێران دەکات

لڤین: بڕیارە سبەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی ئێران بکات، ئەوەش بۆ دووەم جارە لە ماوەی ئەم مانگەدا ناوبراو سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران بکات، لەو بارەیەوە ئاژانسی میدڵ ئیست نیوزی ئێرانیی، بڵاویکردەوە، سبەینێ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ دووەم جار لەماوەی ئەم مانگەدا سەردانی تاران دەکات.
سەرچاوەکە ھیچ زانیارییەکی دەربارەی خشتەی کارەکانی فوئاد حسێن لە ئێران ئاشکرا نەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سێ هەفتە لەمەوبەر سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆبوەوە.