یەپەگە: ئامادەین شەنگال بپارێزین

لڤین:

بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕایگەیاند، قبوڵ ناکەین جارێکی دیکە شەنگال ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێ ببێتەوە و “لەهەر چركە ساتێكدا ئامادەین شەنگال بپارێزین”.

سیامەند عەلی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی هاوار دەربارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر شەنگال، ڕایگەیاندووە: ئەگەر هێرشێکی نوێ بکرێتە سەر شەنگال، ئەوا یەكینەكانمان ئامادەن وەڵامی داواكاریی خەڵكی شەنگال بدەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئێستادا سوپای عێراق و پارتی هێرش دەکەنە سەر شەنگال و دەیانەوێت شەنگال بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و لەژێردەستی هێزەكانی پاراستنی شەنگال و خۆبەرێوەبەریی شەنگال دەربهێنن، لەو هێرشانەیاندا چەكی قورسیان بەكارهیناوە، مێژوو شاهیدی ئەوە دەدات كە لەكاتی هێرشی چەتەكانی داعشدا هێزە عێراقییەكان و پارتی لە شەنگال چۆن چۆنی هەڵهاتن و ئەو خەڵكەیان لەنێو چنگی داعشدا بەتەنیا هێشتنەوە و بوونە هاوبەشی تاوانەكانی داعش.

سیامەند عەلی کە خۆی یەكێك بووە لەو شەڕڤانانەی لەکاتی هێرشی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی چەتەكانی داعش چووەتە شەنگال و وتی: ئێمە بۆچی ڕوومان لە شەنگال كرد؟ یەكەم؛ بەهۆی ئەوەی ئەو گەلە پارچەیەكن لە گەلی كورد و پاڵشتمانن، دووهەم؛ ئێمە داعشمان باش دەناسی، چونكە ئەو چەتانە بچوونایەتە هەركوێ كۆمەڵكۆژییان ئەنجامدەدا، ئێمە نامانەوێت شەنگال شکستبهێنێت، چونكە شەنگال ناوەندێکی بنەڕەتیی و مێژوویی گەلی كوردە و مێژوویەكی هەزاران ساڵەی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button