ئه‌ندامێكى پێشووى پەرلەمان: ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باشترینه بۆ دۆخى عێراق

لڤین:
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى گونجاوترین ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ رزگاربوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه‌ى كه ئێستا عێراق تێیدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌سه‌ن ئاڵى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “له‌نێو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى كه ئێستا له‌به‌رده‌ستدان بۆ رزگاركردنى عێراق له چه‌قبه‌ستووى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باشترینه و ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع سوودى لێببینرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى جیاوازى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندووه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یدا هیچ هێزێكى سیاسى به‌ده‌ر نه‌كردووه و بۆ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و بلۆكه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو”.
به وته‌ى حه‌سه‌ن ئاڵى، “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به باشترین رێگه‌چاره بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانى سیاسى ده‌بینن، چونكه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر گفتوگۆ كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان”.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو 4ى نیسان، چوارچێوەی هەماهەنگی دەسپێشخەرییەکی نوێی راگەیاند، کە لە دوو بەش پێکهاتووە و هەر یەک لەو بەشانەش نۆ خاڵ لە خۆ دەگرێت.
بەشی یەکەم تایبه‌ته به یەکلایی کردنەوەی پرسی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و داوا لە تەواوی لایەنەکان دەکات، بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەی دانوستان بن و تیایدا هاتوه، “لەسەر بنەمای هەستکردن بە بەرپرسیارێتی شەرعی و ئەخلاقی، ئەم دەستپێشخەرییە نەتەوەییە گشتگیرە ڕادەگەیەنین بۆ دەربازبوون لەو قیران و تەنگەژە سیاسییەی ئێستا، كه لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و شکستەکانی دانوستانه‌كانی رابردوو هاتونه‌ته ئاراوە”.
هه‌روه‌ها بەشی دووەمی دەستپێشخەرییەکە، و تایبه‌ته به تەواوی گرێبەست و قەرزەکان، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
ئاماژە بەوەشکراوە، “پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکبخرێن، بەشێوەیەک مافی هەمووان بپارێزێت و زۆر شەفاف بێت، هەروەها چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی سەرجەم دۆسیەکانی نێوانیان بەپێی دەستور.