یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان پەنا بۆ بەغداد دەبات

لڤین:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: بەشەدەرمانی پاڵپشتیی سلێمانی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەسندكراوە و بەشێوەیەكی كاتی كێشەكە چارەسەر كراوە.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی بەشداریكردنی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: دوای هەوڵ و گوشارێكی زۆر، حكومەتی عێراق بەشەدەرمانی پاڵپشتی بۆ سلێمانی پەسندكرد و لە پێش جەژنەوە ئامادەیەو لیستێكی دوور و درێژی دەرمانیان پەسندكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە سبەی و دووسبەیدا دەتوانن بچنە بەغدا و دەرمانەكان وەربگرن و ئەم بەشەدەرمانە كێشەكە بەتەواوی چارەسەر ناكات، ئێمە داوامان كردووە بۆ چەند مانگێك دابینی بكەن، تاوەكو وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان كێشەكە چارەسەر دەكات، بەڵام وەزارەتەكە جیاكاری لەنێوان پارێزگاكاندا دەكات و گرنگی بە سلێمانی نادات.