ئەمریکا پێداویستی سەربازی زیاتر رەوانەی ئۆکرانیا دەکات

لڤین:

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند وڵاتەکەی بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازیی رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا، بایدن راگەیاندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێدا جەختی لەوە کردووەتەوە بەردەوامی دەدەین بە پشتیوانی و هاوکاری کردنی ئۆکرانیا.

بایدن لە راگەیاندراوەکەدا بە روونی ئاشکرای کردووە کە بە بەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستيی سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکەن و ئەوەی خستووەتەڕوو کە پاکێجی هاوکارییەکە جگە لە کەلوپەلی سەربازی، چەک و تۆپ و تەقەمەنی، سیستەمی راداریش لەخۆ دەگرێت.

سەرۆکی ئەمریکا، بایدن هەروەها داوای لە کۆنگرێس کردووە بە زووترین کات پاکێجی هاوکارییەکە رادەستی کیێڤ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button