وەزیری تەندروستی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە

لڤین: وەزیری تەندروستی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و پرسەکانی پەیوەست بە تەندروستی و چاکسازییان تاوتوێکرد.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرویستی حکومەتی هەرێم، لە وەزارەتی تەندروستی، لەگەڵ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و ڕاوێژكارانی پەرلەمانی كوردستان کۆبوەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئاستی جێبەجێكردنی ئەو خاڵ و كارنامانەی كە لەلایەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشكەشی پەرلەمان كراوە، لەگەڵ جێبەجێكردنی كارنامەی چاكسازی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی چاکسازی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و چارەسەریی و خۆپارێزیی و ئاستی جێبەجێ بوونی ئەو خاڵ و تەوەرانەی کارنامەی کابینەی نۆیەم کە پەیوەستن بە کەرتی تەندروستییەوە قسەیان لەسەر کراوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەکۆتاییدا هەردوولا جهختیان لهسهر هەماهەنگی زیاتر كردووەتهوه بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی لەهەرێمی کوردستان.