تەندروستی عێراق لە بارەی دواکەوتنی گەیشتنی پێکوتی ڤایزەر ڕوونکردنەوەیدا

لڤین: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاشکرایکرد، ئەگەر هەیە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی توندتر بکەن، هاوکات لە بارەی دواکەوتنی گەیشتنی پێکوتی ڤایزەر ڕوونکردنەوە دەدات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند کە زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دامەزراوەی تەندروستیی دەخاتە مەترسییەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە لەوانەیە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا، بەھۆی زیادبوونی توشبوونەوە، توندتر بکرێنەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، هاوکات لە بارەی دواکەوتنی گەیشتنی پێکوتی ڤایزەر ڕوونکردنەوەیداو وتی “پێکوتی ڤایزەر بەھۆی ئەوەی کۆمپانیاکە داوای بەڵگەی پاراستنی یاسایی دەکات، دواکەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button