سەرۆکی ئۆکرانیا داوای هاوکاری لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی داوای لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش کردووە یارمەتیدەر بێت لە ئازادکردنی ژیانی ئەو خەڵکانەی کە لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵدا گیرییان خواردووە.

زێلێنسکی وتی ” ژیانی ئەو خەڵکانەی کە لەوێ ماونەتەوە لە مەترسیدایە. هەمووان گرنگن بۆ ئێمە. داوای یارمەتی تۆ دەکەین بۆ ئازادکردنیان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button