قەرەیلان: تورکیا دەیەوێت هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات

لڤین:
موراد قەرەیلان په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، “دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەزاپ‌و ئاڤاشینەوە هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات”. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه گه‌ریلا ئه‌و خهونو خۆزگه‌یه‌ی دوژمن لەگۆڕ دەنێن.
موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی نەپەگە لەڕێگەی بێتەلەوە پەیامێکی ئاراستەی گەریلاکان کرد‌و ڕایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ ته‌واوی وڵاتپارێزانی كوردستان دڵیان له‌زاپ لێده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو شوێنێك له‌چالاكیدان، چونکە به‌رخۆدانی زاپ به‌رخۆدانی ته‌واوی گه‌لی كوردستانه.”
دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەزاپ‌و ئاڤاشینەوە هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات، له‌و ڕوه‌وه وتی، “ئەوان هێرشەکەیان ناوناوە په‌نجه‌ی كلیل، وابیرده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر زاپ‌و ئاڤاشین بگرن، ده‌توانن هه‌موو شوێنێكی كوردستانیش بخه‌ن، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌ناو ببه‌ن، لێكدانه‌وه‌یان به‌و جۆره‌یه، به‌ڵام ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئێوه هه‌ڤاڵانی به‌نرخ، قاره‌مانانی زاگرۆس، عه‌گیده‌كانی زاگرۆس، ئه‌و خهونو خۆزگه‌یه‌ی دوژمن لەگۆڕ دەنێن.”
قەرەیلا لەبەشێکی پەیامەکەیدا ڕوی دەمی لەگەریلاکان کرد‌و وتی، “ئەوەی ئەمڕۆ ئێوە لەوێ دەیکەن، نوسینەوەی مێژویەکی دیکەیە، ئێوە لەوێ بەتەنها نین، هەموو گەلەکەمان لەگەڵ ئێوەدایە، دڵی گەلەکەمان لەوێ لێدەدات.”