شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتنە شنگال

لڤین:

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا گەیشتە شارەکە.

بەپێی ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ھەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری بە یاوەری ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی گەیشتوونەتە قەزای شنگال.

باسی لەوەش کردووە کە ئامانج لە سەردانەکە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی قەزای شنگال.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە شاندەکە لە میانی سەردانەکەی بۆ قەزای شنگال، ھێزە سەربازییەکانی لە قەزاکەی بەسەرکردووەتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوو رۆژ لەمەوبەر لە ناحیەی سنونێ سەربە قەزای شنگال شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق  هێزەکانی یەپەشە رووی دا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button