فڕۆکەکانی تورکیا چیای گارە بۆردومان دەکەن

لڤین: فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا سنوری قەزای ئامێدی و چیای گارەیان لە دەوروبەری ئەو قەزایە بۆردومانکرد.

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند ناوچەیەکیان لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد.

بە پێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە لە گوندی چەم ڕەبەتێ-ی سەر بە ناحیەی چەمانکێ بووە و دوو جار بۆردوومانکراوە، هاوکات گوندی سیانێ لە چیای گارە بۆردوومانکرا، تا ئێستا زیانەکانی بوردوومانەکە نەزانراوە و ئەوەی دیارە زیان بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچەکە کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button