کەشناسی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

لڤین:

بەڕیوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، دووم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێم، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینی نمە بارانى پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە ئەمڕۆ سیشەمە کە دەکاتە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان.

لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا باران بارین زیاتر دەبێت هەندێ جار هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت و بوونى تۆزێکى سووک.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران لە ناوچەشاخاویەکان لەگەڵ تۆزێکى سوک و رەنگە لە هەندێک ناوجە لە دوای نیوەڕۆ خۆڵبارین زیادبکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button