حەوت پێشمەرگە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە دەستگیركران

لڤین:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حەوت پێشمەرگە و ئەفسەرێك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە لە بازگەیەكی ناحیەی شوان دەستگیركران، دواتر ئازادكراون.

سەرچاوەیەكی هێزە ئەمنییەکان لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ڕایگه‌یاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حەوت پێشمەرگە و ئەفسەرێکی سەر بە لیوای شەش، لە بازگەی سمایل بەگ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیرکراون.

دوای نزیکەی سێ کاتژمێر لە دەستگیركردنیان، ئەو پێشمەرگانە بە هەوڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک، لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە ئازادكران.

بیانووی هێزە عێراقییەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو پێشمەرگانە ئەوەبووە کە چەکیان پێبووە.

بازگەی سمایل بەگ لە ناحیەی شوان دوایین بازگەی هێزە عێراقییەکانە لەنێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button