وەزیری نەوتی ئێران گەیشتە ڤەنزوێلا

لڤین:

مادورۆ وتی ” پێشوازیم لە جەنابی جەواد ئۆوجی کرد، وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران. کۆبوونەوەیەکی سوودبەخش بوو بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییە برایانەکانی نێوانمان و هاریکارییەکانی نێوانمان لە بابەتەکانی وزەدا.”

وەزارەتی نەوتی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکدا وتی لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری وزەی ئێران لەگەڵ هاوتا ڤەنزوێلاییەکەی تاریک ئێل ئاسیامیدا کۆبۆوە و تاوتوێی ” بونیادنانی ڕێگاکان و میکانیزمەکانیان کردووە بۆ زاڵبوون بەسەر کاریگەرییەکانی سزا تاکلایەنەکانی حکومەتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیدا.”

سەردانەکەی جەواد ئۆوجی بۆ ڤەنزوێلا، تەنها چەند هەفتەیەک دوای سەردانەکەی بەرپرسانی ئەمەریکا هات لەنێوەندی زیادبوونی نرخەکانی سوتەمەنی لە جیهاندا کە بەهۆی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیاوە دروست بووە.

لە مانگی سێدا شاندێکی ئەمەریکی لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆدا کۆبوونەوە.

مانگی ڕابردوو ئێران وتی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران گەیشتۆتەوە ئاستەکەی پێش سەپاندنەوەی سزاکان لەلایەن ئەمەریکاوە لە ساڵی 2018 دا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button