بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

لڤین:
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیانی شارەکە ئاگادار دەكاتەوە، كە رێگای سەرەكی نێوان (هەولێر – كەركووك) بە ڕووی ئۆتۆمبێلەكاندا كراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، كەوا ڕێگای سەرەكی (هەولێر – كەركوك)، پردی سەركەندی هەولێر لە پاش نۆژەنكردنەوەی هەردوو سایدی، بە ڕووی ئۆتۆمبێلە ساڵۆنەكان كراوەتەوە و دەتوانن لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی پێدا بكەن.
هەر لە ڕاگەیەنداوەكەدا هاتووە” بۆ بارهەڵگرەكان تاكو هەفتەیەكی دیكە بەداخراوی دەمێنێتەوە و لە ماوەی داخستنەكەش بارهەڵگرەكان دەتوانن شەقامی (١٢٠) مەتری بەكاربێنن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button