كه‌شناسی هەرێـم : بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

لڤین:
شه‌پۆلی باران له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشنبییه‌كانی خۆی بۆ 48 سه‌عاتی داهاتوو راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانبارین به رێژه‌ی جیاواز له ناوچه‌كان.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ندێك جار ده‌گۆڕێت بۆ گه‌واڵه هه‌وری بروسكاوی له‌گه‌ڵ بارینی تاوه بارانی به خوڕ، هه‌ندێك جار ته‌رزه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ش خۆڵبارینێكی كه‌می ده‌بێت، خێرایی با له‌نێوان 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له سه‌عاتێكدا.
هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه كه رۆژی سێشه‌م كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه به‌رده‌وام بێت، ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتدا ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره‌تریشقه هه‌یه به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان.