خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كانی چەمچەماڵ:زاواكه‌مان كه بكوژه‌كه‌یه، ئه‌فسه‌ره له به‌رگری فریاكه‌وتن

لڤین:
مه‌ریوان ئه‌حمه‌د حسێن، كوڕی خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا راگه‌یاند: خوشكه‌كه‌م له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌بووه و شه‌ش مانگه تۆراوه‌و له ماڵی باوكم بوو، مێرده‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه له‌كاتی نانخواردنی جه‌ژن چۆته‌سه‌ر ماڵی باوكم و ده‌سڕێژی گوللـه‌ی لێكردون و به‌هۆیه‌وه دوو خوشكم و برایه‌كم و برازایه‌كم گیانیان له‌ده‌ستداوه و دایكم و برازایه‌كی دیكه‌م بریندارن.
وتیشی: هه‌ر دوای ئه‌وه چۆته‌سه‌ر ماڵی برایه‌كی ترم و ده‌سڕێژی گوللـه‌ی له‌وانیش كردوه، به‌ڵام كه‌س پێوه‌نه‌بووه.
مه‌ریوان ئه‌حمه‌د، باسی له‌وه‌شكرد “زاواكه‌مان كه بكوژه‌كه‌یه، ئه‌فسه‌ره له به‌رگری فریاكه‌وتن، له‌كاتێكدا پێشتریش باوه‌ژن و خوشكه‌زایه‌كی خۆیی و كه‌سێكی دیكه‌شی كوشتووه‌و ده‌ستگیر نه‌كراوه.
هەروەها مه‌ریوان ده‌شڵێت: خوشكه‌كه‌م كه ژنی بكوژه‌كه‌یه پێنج منداڵی هه‌یه‌و له‌ئێستادا بكوژه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و هه‌ڵهاتووه.
هاوکات لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایدەکات، تۆمەتباری روداوەکەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای سزادانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھێنراوە لە بەشی یاسای لیواکەیان، لەبەرئەوەی ناوبراو لە بەرواری 25-3-2022 چوەتە ڕیزی ھەڵھاتوانەوە.