وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت” جارێكی دیكە گروپەكانی دەرچوو لە یاسا، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەكیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كرد”. 
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە” ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكی دیكە گروپەكانی دەرچوو لەیاسا، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەكیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كرد”.

ئەوەشی خستەڕوو، مووشەكەكان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات كەوتوونەتە خوارەوە كە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، مووشەكی ئاراستەی قەزای خەبات دەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button