گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف راگیران

لڤین:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراق رایگه‌یاند؛ به‌هۆی خۆباڵبارینه‌وه گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف راگیراون.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-5-2022، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، به‌هۆی خراپی كه‌شه‌وهه‌واو خۆڵبارینه‌وه گه‌شته‌كانی هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و نه‌جه‌ف راگیراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، راگرتنی گه‌شته‌كان له‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی بینین بۆ كه‌متر له 500 مه‌تر به‌هۆی زۆری شه‌پۆڵی خۆڵبارین و تۆزه‌وه.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراق رایگه‌یاندوه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان په‌یوه‌سته به ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخی كه‌شوهه‌واوه.