كێشەكانی گۆڕان پەرەدەستێنن كار گەیشتە شەڕەبۆكس

لڤین:

تادێت كێشەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر دەبن، ئومێدی چارەسەركردنیان نییە، پاسەوانی دوو بەرپرس پەنادەبەنە بەر شەڕە بۆكس.
كێشەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتووە بە ئاستێك، پاسەوانانی دوو بەرپرسی بزووتنەوەكە هەڕەشەیان لەیەكتر كردووەو تەنانەت گرژییەكانیان گەیشتووە بە شەڕە بۆكس.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری بوار،  لە هەفتەی رابردوو شوان قلیاسانی، كە یەكێكە لەسەركردە دیارەكانی گۆڕان بەنیاز بووە، ژووری نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەی گۆڕان بەكاربهێنێت بۆ كۆبوونەوە، بەڵام رێگری لێكراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، رێگرییەكە لەلایەن جەمال حاجی محەمەد، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی خانەی راپەڕاندن كراوەو ئەوەش گرژی لێكەوتووەتەوە، بەشێوەیەك چەند پاسەوانێكی ناوبراو هەڕەشەیان لە شوان قلیاسانی كردووەو هەڕەشەكانیش گەیشتووە بە بەكارهێنانی بۆكس لە دژی یەكتر.
شوان قلیاسانی لەسەر باڵی چیا نەوشیروان مستەفا ئەژمار دەكرێت‌و دەیەوێت زۆربەی دەسەڵاتەكانی گۆڕان بەكاربهێنێت، لەبەرانبەردا جەمال حاجی محەمەد، كە بەنیازە ببێتە رێكخەری گۆڕان، رێگری لێدەكات‌و دەیەوێت دەسەڵاتەكانی سنووردار بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button