میدیای یەکێتی: کۆمپانیایەکی نەوت هەرێمی کوردستانی جێهێشت

لڤین:
بەگوێرەی هەواڵێكی میدیای یەکێتی گه‌وره كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌مریكی ئیكسۆن مۆبیل هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشت و ته‌واوی كاره‌كانی له‌هه‌رێم وه‌ستاند.
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی كه‌له ساڵی 2011وه له‌هه‌رێم كارده‌كات له‌بواری نه‌وت، هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشت و پسپۆڕانی بواری ئابووریش ده‌ڵێن، پێده‌چێت هۆكاری جێهێشتنهكهی بۆ ناڕه‌زایی حكومه‌تی عیراق و ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی وێب سایتی میس كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی و هه‌واڵ له‌باره‌ی سوته‌مه‌نی و ئابووری له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گه‌وره كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌مریكی ئیكسۆن مۆبیل هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشتووه‌و ته‌واوی كاره‌كانی له‌باكوری عیراق راگرتووه.
پسپۆڕانی ئابووریش له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خوێندنه‌وه‌ی جیا جیا بۆ ئه‌و كاره‌ی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن و به‌شێكیان پێیان وایه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی نایاسایی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری به‌جێهێشتنی ئه‌و كۆمپانیایه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێده‌چێت له‌داهاتوودا كۆمپانیای دیكه‌ش كاركردن له‌هه‌رێمی كوردستان راگرن.