گەرمیان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:
هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه، دوو كه‌س له رێگای کەلار – دەربەندیخان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی وەرگەڕان لە ڕێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی( ئاوە خێری) ڕویدا كه لە ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری( مارسیدس تایبەت )وەرگەڕا.
هەرلە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێر‌و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا، لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە .