داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

لڤین:
لیوای 114ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانیان له سنوری زینانه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای كفری، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه و هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكیشی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
لیوای 114ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردو چه‌كدارانی داعش په‌لاماری ڕه‌بیه‌یه‌كی فه‌وجی 1ی لیوای 114یاندا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان دایه‌وه و به‌ناچاری چه‌كدارانی داعش گه‌ڕانه‌وه بۆ مۆڵگه‌كانی خۆیان، خۆشبه‌ختانه هیچ زه‌ره‌رو زیانێك نه‌بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌م په‌لاماره‌دا، تیرۆریستان ویستیان هاوشێوه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی رابردو كه چۆن شه‌هید موحسنیان شه‌هید كرد، له‌م جه‌ژنه‌شدا هه‌مان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دوباره بكه‌نه‌وه.