نرخی نەوت بەرزبۆیەوە

لڤین:

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە. بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 108 دۆلارە و زێڕیش بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەکی بە 1906 دۆلارە.
ئەمڕۆ هەینی 29ی نیسان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 105 دۆلار و 51 سەنتە.
هەروەها نرخی زێڕە، 29 دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1906 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button