یەكەم حاڵەتی مردن بە تای خوێن بەربوون لە عێراق تۆماركرا

لڤین:
فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای بابل ، سێ توشبووی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و لەگەڵ حاڵەتێكی مردن بەو پەتایە لە پارێزگاكەیان راگەیاند.
فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای بابل لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 3 حاڵەتی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و حاڵەتێكی مردنیش بە نەخۆشیەوە تۆماركراوە .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكانی عێراق ڕوو لە زیادبوون دەكات و ئەمەش بووەتە جێگەی مەترسی و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان و پزیشكان و بەرپرسانی حكوومەت و وەزارەتی تەندروستی.
بە تای خوێنبەربوون پەتایەكی ڤایرۆسییە كە سەرەتا لە شوێنەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ و پەلەوەر بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و دواتریش لەنێوان مرۆڤەكان زیاتر تەشەنە دەكات، كە كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر دەمارەكانی خوێنی مرۆڤ دەبێت، بەگوێرەی زانستی پزیشكی ڕێژەی مردن بەم پەتایە له مرۆڤ بریتییە لە 40% لەنێوان هەموو تووشبوواندا.