وڵاتی دانیمارک پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنای راگرت

لڤین:

دەسەڵاتدارانی تەندروستی دانیمارك بڕیاریان دا بە راگرتنی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوەوە. 

دەسەڵاتدارانی تەندروستی دانیمارك بڕیاریاندا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوەوە پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بوەستێنن بەهۆی ئەوەی ژمارەی توشبوان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و ژمارەی خەواندن لە نەخۆشخانەکاندا کەمیکردوە و لە زیادبون نین.

بولیت، سوبورگ، بەڕێوەبەری نەخۆشییە گوازراوەکانی دەستەی تەندروستی دانیمارك رایگەیاند: بەهۆی بونی داتای پێویست و کەمی ژمارەی توشبون، کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا رادەگرین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button