لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر کە ٣٣ ھەزار کەس لە یەمەن ئاوارەبوون

لڤین:

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٣٣ ھەزار و ٣٣٦ کەس لە یەمەن ئاوارەبوون.

رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٣٣ ھەزار و ٣٣٦ کەس بەھۆی شەڕ و پێکدانەکانەوە لە یەمەن، ئاوارەبوون.

باسی لەوەش کردووە کە ئەو کەسانە بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە پارێزگاکانی حودەیدە، تەعز و زاڵع ئاوارەبوون.

– شەڕی ناوخۆی یەمەن

لە یەمەن کە ماوەی حەوت ساڵە ناسەقامگیری سیاسیی دەگوزەرێت، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی حکوومەت و حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بەردەوامە.

حووسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا دەستیان بەسەر سەنعا-ی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا گرتووە.

ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە لە ئاداری ٢٠١٥وە بۆ پشتیوانیکردن لە حکوومەتی یەمەن، ئۆپەراسیۆن دژبە حووسییەکان ئەنجام دەدات

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button